بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:ھەسارە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی وتار

بەڕێزان پێم باشە ئەم ناوە بگۆڕدرێ بۆ هەسارە کە لە ناو زۆربەی کتێبە زانستییەکاندا بەکاردێت و لە باشووری کوردستانیش ئەم ناوە باوە. -- Diyar Muhammed لێدوان ‏١٣:٤٤، ٢ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

منیش گەڕەستێرەم زۆر به کەمی بیستووە بەڕای منیش هەر بەساره باشترە، رەوانەی بکەن بۆ هەسارە. --(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏١٥:٢٣، ٢ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش لەگەڵ هەسارەم >>Kushared (لێدوان) ‏١٥:٤١، ٢ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر باشە، ئەوا دەیگوازینەوە بۆ هەسارە، سوپاس. -- Diyar Muhammed لێدوان ‏١٨:٢٩، ٢ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تەواو دژ بەم گواستنەوەم. ھەسارە ڕێک ھەمان ئەستێرەیە. لە ھەندێ زاراوەی کوردیدا بە ئەستێرە ئەڵێن ھەسارە. ئەستێرە -> ھەستێرە -> ھەستارە -> ھەسارە.
ئەم ناوە وەکوو زۆر ناوی تر لە باشووردا بەھەڵە دانراوە، ئەو کەسەش کە یەکەمجار دایناوە کوردی نەزانێکی تەواو بووە. ئەوەش کە لە دەمودەزگای پەرەوەردەی باشووردا ئەم وشە جێی خۆی کردۆتەوە و باو بووە زۆر جێی داخ و ئەسەفە. بە ھەر حاڵ ھەر ئەم ھەڵەیە ئەبێ ڕاست بکرێتەوە، تا سەر ناکرێ وا بەلاری بڕۆین.
ئەگەر دژایەتی نەکەن ئەیگوازمەوە، ئەگەریش دژایەتی ئەکەن بە بەڵگەوە قسە بکەن. سپاس. --Aza (لێدوان) ‏٢٠:٢٨، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وشەی ھەسارە ھەڵەیە واباشترە بگوازرێتەوە بۆ گەڕەستێرە یان گەڕەستێر لە زاراوەکانی تریش ھەر گەڕەستێرە، ڕاستە ھەسارە باوترە بەڵام بەتەواوەتی ووشەکە ھەڵەیە و دانانی و زانیاریی ھەڵە لە ویکیپیدیا جێی نابێتەوە Akam Nawzad (لێدوان) ‏١٦:١٨، ٢٩ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش دژی ھەسارەم، ھەسارە ھەر ئەستێرەیە. گەڕەستێرە یان ئەستێرەی گەڕۆک ڕاستە و وەرگێڕانی asteres planētēsی یۆنانییە. planetی ئینگلیزیش ھەر لەمەوە ھاتووە. ‎Gêjełûk ‏١٠:١١، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram, @Calak, @Pirehelokan, @Aza: سڵاوتان لێ بێت. پێم باشە کە ئەم مەسەلەیە چارە بکەین. پێشتر کێشەی زەریا و ھاوێنەمان چارە کرد، ئێستا نۆرەی ئەمەیە. دەزانین کە ھەسارە ھەر ئەستێرەیە و ھەڵەیە، ئێستا چی لە جێیدا دابنێین؟ گەڕەستێر(ە)؟ گەڕۆکە (وەکوو فڕۆکە = فڕۆک + ـە)؟ تکایە با یەکلا ببێت. ‎Gêjełûk ‏١٣:٥٧، ١٧ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Gejeluk ڕاستییەکەی لە باشوور تازە ھەسارە بۆ planet دانراوە. من شارەزای بۆشایی نیم تا قسەی لەسەر بکەم، بەڵام ئەگەر بۆ ھەر ناوێ گواستنەوە دەکەن باشترە یەک وشە بێ نەک بۆشاییی تێ بکەوێ و، دەشبێ وا لە خوێنەر بکرێ کە لەگەڵ ئەستێرە لێی تێک نەچێ. ئەی ھەسارە بۆ کام وتار دەکەنە ڕەوانەکەر؟ ناو و ناوەڕۆکی ئەم وتارە و ئەوانی تریش دەبێ نوێ بکرێنەوە نەک ھەر گواستنەوە بکرێ. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٤:٣٦، ١٧ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram بە داخەوە لە کتێبەکانماندا گەلێک ھەڵە ھەن، بەڵام نابێ لەسەریان بەردەوام بین. ھەسارە دەبێ پەڕەی ڕوونکردنەوە بێ. ‎Gêjełûk ‏١٥:٢٢، ١٧ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk باشە، بەس ئەگەر جیاوازیی ھەسارە بەس ئەستێرە و ئەو ناوەیە کە دەیخەنە شوێنی ھەسارە، پێویست بە پەڕەی ڕوونکردنەوە ناکا و بە داڕێژەی تر چارە دەکرێ. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٥:٢٥، ١٧ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk ناوی دەبێ گەڕۆک (ئەستێرەناسی) بێ. ھەسارەش ڕوونکردنەوە بێ. پێم وابێ لە باشووریشا لە ئەسڵا ھەسارەی گەڕۆک بووە، جا وردە وردە گەڕۆکەکەی قرتاوە. Aza (لێدوان) ‏٠٦:٤٧، ١٨ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza ئەی چی لە «ھەسارۆکە» بکەین؟ گەڕەستێرۆچکە دانراوە. ‎Gêjełûk ‏١١:٢٧، ١٨ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk ئەسترۆید ھاوڕیشەی ئەستێرە و ھەسارەیە. ڕێک یانی ھەسارەئاسا. Aza (لێدوان) ‏٠٥:٥٧، ١٩ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk ڕەنگە ھەر ھەسارۆکە خراب نەبێ. Aza (لێدوان) ‏٠٥:٥٨، ١٩ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza و @Gejeluk: planetی ئینگلیزی لە یۆنانی planḗtēs کەوتووەتەوە ئەویش کورتکراوەی plánētes astéresە بە مانای «ئەستێرە گەڕۆکەکان». دوایی وشەی astéres قرتاوە.
ئەمە لە غەرەبیدا پێیان وتووە سیّارات و الکواکب السیّارة و الکواکب المتحیّرة و الکواکب السیّاحة.
لە فارسیدا وەک یۆنانی وشەی کواکب قرتاوە کەچی لە عەرەبیدا وشەی سیّارة! جا لە کوردیشدا بەداخەوە ھاتوون ھەمان ھەڵەی عەرەبییان دووپات کردووەتەوە.
بۆیە ئێمەیش یان دەبێ بڵێین گەڕۆک (ھاومانای planetی ئینلیگزی و سیّارةی عەرەبی) یان ناوەکەی بەتەواوی بنووسین گەڕۆکەستێرە. پێم وایە گەڕەستێرە-یش مۆرفۆلۆژییەکەی ھەڵەیە.
ئێستا Asteroid و Minor planet ماون نازانم دەبێ چی لێ بکەین چون ھەسارۆکە ھەر ھەمان ھەسارەی بچووک-ە. لەڕاستیدا پاشگری -oid بۆ وێکچوویییە نەک بچووککردنەوە. سپاس. چالاک وتووێژ ‏١١:٥٨، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐──────────────────────────└
@Calak گەڕۆکەستێرە جوانە، بەڵام دوورودرێژە. بە ڕای من، گەڕۆک باشە. دیارە کە minor planetیش دەبێت بە گەڕۆکی بچووک. لە فارسیدا لە «سیار»ـەوە وشەیان بۆ asteroid داڕشتووە. ئێمەیش ناتوانین «گەڕۆکیلە» یان «گەڕۆکچە»ی پێ بڵێین؟ ئەمە کێشەی ئەوەیە کە لەگەڵ minor planetدا تێکەڵ دەبێت. ئەگەر چاو لە «asteroid» بکەین، چی بۆ oid باشە؟ من ئەم پاشگرانەم دیوە: ـاسا، ـاڵ. ئەستێرە + ـاسا = (ئە)ستێراسا. یانیش لە گەڕۆکی بچوێنین: گەڕۆک + ـاسا = گەڕۆکاسا. ‎Gêjełûk ‏١٤:٠١، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ٢ بەستەری دەرەکیی هەسارەم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٨:٠٨، ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]