دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی
دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی | |
---|---|
دامەزران | ٤ی تشرینی دووەمی ١٩٥٢ |
ناو بە زمانی فەرمی | National Security Agency |
کورتەناو | NSA |
بواری کار | signals intelligence |
دامەزرێنەر | ھاری تروومەن |
پۆستی سەرۆکی ئەم ڕێکخراوە | Director of the National Security Agency |
ڕێبەر | Paul M. Nakasone |
بەڕێوەبەر | Timothy D. Haugh |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوە | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
بەشێکە لە کۆمپانیای | وەزارەتی بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
لقەکۆمپانیاکان | NSA Scientific Advisory Board |
شوێنی بارەگاکان | Fort George G. Meade |
جێگەی دەگرێتەوە | Armed Forces Security Agency |
بەرھەمەکان و ماددەکان | نەرمامێر |
ناونیشانی شەقام | 9800 Savage Road Ft. Meade, MD 20755-6248 |
وێبگە | https://www.nsa.gov/ |
بەستەری وەسفکراو | https://wikispooks.com/wiki/National_Security_Agency |
Official podcast | No Such Podcast |
FAQ URL | https://www.nsa.gov/about/faqs/ |
Freedom of information requests URL | https://www.nsa.gov/about/contact-us/Submit-a-FOIA-Request/ |
Official jobs URL | http://www.nsa.gov/careers/ |
Contact page URL | https://www.nsa.gov/Helpful-Links/Contact-NSA/ |
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی (بە ئینگلیزی: National Security Agency، بەکورتی NSA). دەزگای ھەواڵگری میری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، بەرپرسە لە چاودێریکردن و کۆکردنەوە و چارەکردنی زانیاری و داتاکان بە مەبەستی ھەواڵگری و دژە ھەواڵگری و بوارێکە کە بە ھەواڵگری ئاماژە ناسراوە. ھاوتەریب لەگەڵ ئەوەشدا ڕێکخراوی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بەرپرسیارە لە پاراستنی سیستەمی پەیوەندی و زانیاری میری ئەمریکا لە بەرامبەر ھاککردن و شەڕی تۆڕەکان. ھەرچەندە زۆربەی بەرنامەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی پشت بە کۆکردنەوەی ئەلیکترۆنی نەرێنی دەبەستن، بەڵام دەزگاکە دەسەڵاتی ئەوەی ھەیە کە ئەرکەکانی بە ڕێگەی شاراوەی چالاک ئەنجام بدات، لەوانەش دانانی ئامرازە فیزیکییەکان بۆ ناو سیستەمی ئەلیکترۆنی و ھەروەھا گوایە بەشداریکردن لە تێکدان بە نەرمەکاڵاکانی ژێردەستە. جگە لەوانەی سەرەوە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئامادەیی فیزیکی لە ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی جیھاندا دەپارێزێت، کە خزمەتگوزاری کۆکردنەوەی تایبەت ئامێری گوێگرتن لە شوێنە قورسەکاندا دەخاتە ناوەوە. شێوازەکانی خزمەتگوزاری کۆکردنەوەی تایبەت بریتین لە «چاودێری ورد، دزی، گوێگرتن لە تەلەفۆن، ھێرشکردن».
بە پێچەوانەی دەزگای ھەواڵگری بەرگری و سی ئای ئەی کە بە شێوەیەکی سەرەکی تایبەتمەندن لە سیخوڕی مرۆڤدا، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بە شێوەیەکی تاکلایەنە زانیاری لە سەرچاوە مرۆییەکان کۆناکاتەوە، ھەرچەندە لە نەریتی باودا بەو شێوەیە نوێنەرایەتی دەکرێت، لەبری ئەوە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا یارمەتیدان و ھەماھەنگیکردنی ئەندامەکانی ھەواڵگری ئاماژەیی لە دەزگاکانی دیکەی میریدا پێ سپێردراوە، کە یاسا قەدەغەی دەکات ئەنجامدانی ئەو چالاکییانە بەبێ ڕەزامەندی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بێت لە ڕێگەی وەزیری بەرگرییەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی کۆمپیوتەر
- دەروازەی دەیەی ١٩٥٠
- دەروازەی زانستی کۆمپیوتەر
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی تێدایە. |