بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سەحیحی موسلیم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەحیح موسلیم
نووسەرموسلیم کوڕی حەجاج
وڵاتنیساپور، ئێران
زمانعەرەبی
زنجیرەکانشەش کتێبەکەی فەرموودە
بابەتفەرموودە

سەحیحی موسلیم، (بە عەرەبی: صحیح المسلم)، یەکێک لە گرنگترین کتێبەکانی فەرموودەیە لای موسڵمانان، ئەبوو حسێن موسلیم کوڕی حەجاج نیساپوری کۆی کردۆتەوە، دانانەکەی ماوەی پانزە ساڵی خایاندووە، ٣٠٣٣ فەرموودەی تیا کۆکردۆتەوە بەبێ دووبارە بوونەوە. و ئەم کتێبە لە دوای سەحیحی بوخاری بە دووەم کتێبی فەرموودە دادەنرێت لای موسڵمانان.[١]

دەربارەی دانەرەکەی

[دەستکاری]

ئەبوو حسێن موسلیم کوڕی حەجاج نیساپوری لەدایکبووە لە شاری نیساپور لە ساڵی ٢٠٦ک و کۆچی دوایی کردووە لە ساڵی ٢٦١ک لە تەمەنی پەنجا و پێنج ساڵیدا، گەشتی کردووە بۆ حیجاز و میسر و شام و عێراق بۆ داواکردنی فەرموودە، و یەکێک بوو لە پێشەوا و حافزەکانی فەرموودە، و زانایانی ئیسلام زۆر ستایشی موسلیمیان کردووە.[٢][٣]

ژمارەی فەرموودەکان

[دەستکاری]

لە سەحیحی موسلیمدا ژمارەیەکی زۆر فەرموودە هاتووە و هەندێکیان لە ناو فەرموودەی تردا دووبارە بوونەتەوە، و بە گشتی بە بێ دووبارە بوونەوە ژمارەی ئەو فەرموودانەی لە سەحیحی موسلیمدا هاتوون ٣٠٣٣ فەرموودەیە.[٤][٥][٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «كتاب: صحيح مسلم المسمى بـ «المسند الصحيح المختصر من السنن بنقل العدل عن العدل إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم» **|نداء الإيمان». www.al-eman.com. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ «تعريف صحيح مسلم». موضوع (بە عەرەبی). لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ «من هو الإمام مُسلم ولماذا لم يرو عن البخاري؟». العربية (بە عەرەبی). ٢٨ی ئایاری ٢٠١٧. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. ^ جابر، شريف محمد. «من أين جاءوا بكل هذه الأحاديث النبوية؟». www.aljazeera.net (بە عەرەبی). لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. ^ «عدد أحاديث صحيح مسلم - إسلام ويب - مركز الفتوى». www.islamweb.net (بە عەرەبی). لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  6. ^ «ما هو عدد أحاديث صحيح مسلم؟». أجيب (بە عەرەبی). لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.